بۆچی ئێمە هەڵبژێرە

بەهاکانی کە ئێمە بۆت دابین دەکەین

کواڵیتی

ئێمە دڵنییای دەدەین لەسەر کواڵیتی خزمەتگوزارییەکان بە دانانی باشترین دابینکەرانی خزمەتگوزارییەکان و هەڵسەنگاندنیان لەسەر چەند کۆمەڵە بنەمایەکی دیاریکراو

بڕواپێدان

بوونمان لە کاتێکی دروست و لە شوێنێکی دروست کلیلی سەرکەوتنی ئێمەیە. ئەمەش بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای کە ڕێگە دەدات بەکارهێنەران شوێنی دروستی خۆیان دیاریبکەن، لەگەڵ بەکارهێنانی تایبەتمەندێتی ناو تۆمارکردن کە کاتێکی دیاریکراو تۆماردەکات بۆ بەکارهێنەران بۆ ئەو خزمەتگوزارییەی کە خوازیارن

متمانە

متمانە لای ئێمە بە نرخترین تایبەتمەندییە کە بایەخی پێدەدەین. ئێمە کارێکی جیددی دەکەین بۆ دروستکردنی متمانە و پاراستنی، هەروەها زیاتر متمانە بوونی کڕیاران بە ئێمە

خزمەتگوزارییە تایبەتەکان

ئەمانە خزمەتگوزارییە باوەکانی ئێمەن بۆ تۆ

خزمەتگوزارییەکانمان

ئۆرا جۆرەها خزمەتگوزاری جیاواز دابین دەکات بۆ کڕیاران

پاککردنەوە

خزمەتگوزاری پاککردنەوەو پاراستنی هەموو لایەنەکانی ماڵەکەت. ئۆرا ژیانگوزەرانی خەڵک لە ناو ماڵەکەنیان ئاسانتر دەکات. ئێمە ئاگاداری پاک و خاوێنی ناوەوەو دەرەوەی ماڵەکەت دەبین، چاودێریکردن و پاک ڕاگرتنی مەلەوانگەکەت، کۆنتڕۆڵکردنی هەر کێشەیەکی تایبەت بە زیندەوەرە پەستەکان کە هەبێت، هەروەها یارمەتیدانتان بۆ دانانی ماڵی نوێتان.

سەرپەرشتیاری کارگوزارەکان

ئێمە جۆرەها خزمەتگوزاری دابیندەکەین بۆ ئەوەی ماڵەکەت بکەین بە هۆتێلی پێنج ئەستێرە، لەوانە دابینکردنی گارسۆنی پیاو و ئافرەت، چایەچی و قاوەچی، خزمەتگوزاری نێرگەلە، کارمەندی گەیاندن، شۆفێر

چێشتلێنان

ناردنی چێشتلێنەر (شێف) - دروستکردنی کەشێکی خۆش و گونجاو لە نێو ئاسوودەیی ماڵەکەتدا بە وێنەی ڕێستۆرانت، ئەو خواردنەی کە خۆت خوازیاری هەڵبژێرەو لە ماڵەوە بۆت دروستدەکرێت

بایەخدان بە خۆی

دروستکردنی کەشێکی خۆش و گونجاو لە نێو ئاسوودەیی ماڵەکەتدا بە وێنەی ئارایشگا – ستایلکردنی قژ، جوانکاری دەست و پێ، لابردنی مووی زیادە، میکیاج، خزمەتگوزارییەکانی مەساج – هەموو ئەمانە دەنێردرێن بۆ ماڵەکەت بۆ پیاوان و ئافرەتان هەر کاتێک کە ئارەزووت لێبوو

سوودەکانی بەکارهێنانی ئۆرا

گەیاندن بە ئۆنڵاین زۆر سوودی هەیە کە ناکرێت بەراورد بکرێت لەگەڵ گەیاندن بە مۆبایل. نموونەیەکی زۆر سادە، پێویست ناکات بە دوای خزمەتگوزارییەکان بگەڕێیت و لە خەڵکی بپرسی کامە باشە و کامە خراپە. ئێمە جۆرەها خزمەتگوزاری جیاوازمان بۆ داناون لەگەڵ هەڵسەنگاندنەکانیان بۆ ئەوەی تۆ بتوانی ببینی بەکارهێنەرانی پێشووتر تا چ ڕادەیەک لە خزمەتگوزارییەکە ڕازیبوون. هەروەها، لەبەر ئەوەی ئێمە ناونیشانەکەت لە ناو خشتەزانیاری خۆمان هەڵدەگرین، تەنها یەک جار داوای ناونیشان لە ئێوە دەکەین (لە کاتێکدا ئەگەر چەند ناونیشانێک بەکارنەهێنن). بۆ نموونە، تۆ دەتەوێت هاوڕێکانت بانگهێشتبکەیت بۆ ماڵەوە بەڵام کاتت نییە خواردنیان بۆ ئامادەکەیت و زۆر ماندوو دەبیت لەو هەموو چێشتلێنانەو خزمەتکردنە. دەتوانی زۆر بە ئاسانی ناوت تۆمارکەیت بۆ داواکردنی چێشتلێنەرێک (هەر خواردنێک کە خۆت خوازیاری) و گارسۆنێکی ئافرەت. کەواتە دەتوانیت کەسێک داواکەیت کە خوانێکی گەرمت بۆ ئامادە بکات لە ماڵەکەتدا و کەسێکیش هەبێت بۆ خزمەتکردن، لە کاتێکدا تۆ کاتێکی خۆش بەسەردەبەی لەگەڵ هاوڕێکانت لە جیاتی ئەوەی کات بە فیڕۆ بدەی لە چێشتخانەکەتدا و بە درێژایی شەو خزمەتی هاوڕێکانت بکەیت.