خزمەتگوزارییەکانمان
سوودەکانی بەکارهێنانی ئۆرا
گەیاندن بە ئۆنڵاین زۆر سوودی هەیە کە ناکرێت بەراورد بکرێت لەگەڵ گەیاندن بە مۆبایل. نموونەیەکی زۆر سادە، پێویست ناکات بە دوای خزمەتگوزارییەکان بگەڕێیت و لە خەڵکی بپرسی کامە باشە و کامە خراپە. ئێمە جۆرەها خزمەتگوزاری جیاوازمان بۆ داناون لەگەڵ هەڵسەنگاندنەکانیان بۆ ئەوەی تۆ بتوانی ببینی بەکارهێنەرانی پێشووتر تا چ ڕادەیەک لە خزمەتگوزارییەکە ڕازیبوون. هەروەها، لەبەر ئەوەی ئێمە ناونیشانەکەت لە ناو خشتەزانیاری خۆمان هەڵدەگرین، تەنها یەک جار داوای ناونیشان لە ئێوە دەکەین (لە کاتێکدا ئەگەر چەند ناونیشانێک بەکارنەهێنن). بۆ نموونە، تۆ دەتەوێت هاوڕێکانت بانگهێشتبکەیت بۆ ماڵەوە بەڵام کاتت نییە خواردنیان بۆ ئامادەکەیت و زۆر ماندوو دەبیت لەو هەموو چێشتلێنانەو خزمەتکردنە. دەتوانی زۆر بە ئاسانی ناوت تۆمارکەیت بۆ داواکردنی چێشتلێنەرێک (هەر خواردنێک کە خۆت خوازیاری) و گارسۆنێکی ئافرەت. کەواتە دەتوانیت کەسێک داواکەیت کە خوانێکی گەرمت بۆ ئامادە بکات لە ماڵەکەتدا و کەسێکیش هەبێت بۆ خزمەتکردن، لە کاتێکدا تۆ کاتێکی خۆش بەسەردەبەی لەگەڵ هاوڕێکانت لە جیاتی ئەوەی کات بە فیڕۆ بدەی لە چێشتخانەکەتدا و بە درێژایی شەو خزمەتی هاوڕێکانت بکەیت.