دەربارەی ئۆرا

ئۆرا بازاڕێکی ئۆنڵاینە کە کڕیاران و دابینکەرانی خزمەتگوزارییە ناوخۆییەکان پێکەوە دەبەستێتەوە. ئەم بازاڕی ئۆنڵاینە لەڕێگەی ماڵپەڕەوە (وێبسایت) هەروەها بە ئەپڵیکەیشن لە ئەندرۆید و ئایۆئێس بەردەستە کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات ئاشنای هەموو ئەو خزمەتگوزارییانە بن کە جێگەی متمانەو باوەڕن و کارامەن. ئەمەش دەستەبەردەکرێت لە ڕێگەی پرۆسەیەکی هەڵسەنگاندنی زۆر ورد کە دەکۆڵێتەوە لە باری یاسایی دابینکەرانی ئەو خزمەتگوزارییە ، ملکەچی بوونیان بە ستاندەرەکانی تەندروستی و سەلامەتی، هەروەها کارامەیی بەڕێوەبردن و ستاف. دابینکەرانی خزمەتگوزارییەکان بە شێوەیەکی بەردەوام هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت لەسەر بنەمای سەرنج وەرگرتن (فیدباک) و ئەدای ئامانجی خزمەتگوزارییەکە. ئەدای خزمەتگوزارییەکان مەرجە لە ئاستێکی بەرزدا بمێنێتەوە بۆ ڕازیبوونی کڕیاران لە خزمەتگوزارییەکە

ئەرکەکەمان

ئاسانکاریکردن لە ناردنی خزمەتگوزاری باوەڕپێکراو لەسەر داوای کڕیار

تێڕوانینی ئێمە

گۆڕینی پیشەسازی خزمەتگوزارییەکان بە شێوەیەک کە باشتر پێویستییەکانی بەکارهێنەران و دابینکەران دابینبکات بە بەکارهێنانی پێشکەوتووترین تەکنەلۆجیای سەردەم